• قۆتابخانەی نەورۆز لە شاری لییدز
  • info@gmail.com
  • Follow Us On :

Our school history

لەلایەن (کاشان کەمال) لە ساڵی ٢٠١٨ دا خوێندنگەی  نەورۆز دامەزێنراوە، کە بنچینەی  و هۆکاری دامەزراندی ئەم خوێندنگەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە گەلی کورد هەبووی گەلێکی دێرین و ڕەسەنە لەسەر خاکی میزۆپۆتامیا ئەوسا و ئێستەی کوردستان ، گەلی کورد خاوەنی خاک و کلتور و سیستەمێکی سروشتی و ژیانی کردنی ڕاست و دەوڵەمەند و پڕشارستانیەت بووە.لە لە ڕووی تەواوی ئاڕکۆلۆژی و تەنانەت دیندا ئەم پیرۆزیی و دەسپێکی ژیانەوەیە پشت ڕاست کراوەتەوە. لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و تێگەشتن لە دۆخی هەستیاری نەتەوە و خێزان و تاک لە دەرەوەی وڵات بە تایبەتی لە شاری لیدزی سەر بە وڵاتی بەریتانیا، ئارەزوو کردن و هەست بە بەرپرسیاریتی کردن بە ڕۆحە  پڕ شارستانیەتەوە و خاوەن هێزی پەهادان بە بەها ئەخلاقی و سەربەخۆ هەوڵ و ئامانجی ئەوەیە لە ڕووی کلتور و زمان و ئاین و  چاند و هونەر  و ئەدەب  منداڵانی کورد و نەتەوە جیاوازەکان بۆ داهاتوویەکی باشوو تەندرووست پەروەردە بکات.

هەروەها  مامۆستا کاشان بە بێ بەرامبەر سیستەمی پەروەردەی  زۆر سەرکەوت و لهاتوانەی خوێدنی پێشکەشی فێرکارانی کردووە کە هەموو ئەمڕۆ لەژێر ڕۆشنای دامەزنێنەرەی خویندنگایە فێرکارانی شاری لیدز  بۆیەکەمجارە دەبنە خاوەنی خوێندنگەیەک کە کار لەسەر خود ناسی و  ناساندنی زمان و ئاین (بەرچاوڕوونی دینێکی ڕۆحانی جوان) و پەروەردە لە ڕێگای ناساندنی کوردستانی گەورە و هەرچوار پارچەی کوردستان بە هەموو پیکهاتەکانییەوە  بە ناساندنی مێژوو ، جوگرافیای کوردستان و زاراوە جیاوازەکان و میوزیک و جل و بەرگ و باوەڕییە جیاوازەکان کە لە کوردستاندا و خاکی میزۆپۆتامیادا جێگای گرتببوە  بکات کە تەواوی زۆری بابەتە گرنگەکانی پەروەردەی و ئاینیش لە خۆیدا دەگریت بە مەبەستی خزمەتکردن بە منداڵان و لاوانی داهاتوومان،چوونکە کورد و کوردستان خاوەنی جوانترین و داهێنەنەکانی دەسپێکی ژیان و زمان و ..هتد کە ناساندنی گەورەی کوردستان و پیکهاتەکانی واتا وا لە منداڵان بکات کە هەست بە بوونی گەورەی خۆیان بکەن و بە گەورەی و خاوەن شارستانیەتی گەورە خۆیان ببینن هەروەها تێڕوانینی خوێندکار گەورەتر و فراوانتر دەکات.

، خوێندنگە کاری ئەوەیە کە منداڵ لە بەربەستی هەست بە شەرمەزار کردن و کەمبینینی خۆی لە ڕێگای زمان و جل و بەرگی و ئاین و چاند و هوونەری هەرچوارپارچە بشکینێت، و هەست بە مەزنی خۆی و خۆشویستینی خۆی بکات، هەروەها پاراستنی خێزانەکان لەڕووی فێرکردن و ئاشنایکردنیان بە زمان و کلتوور کە یەکەی بنچینەی پەیوەندی نێوان خێزان و منداڵە کە پاراستنی داهاتووی کۆمەڵگەیە.