• قۆتابخانەی نەورۆز لە شاری لییدز
  • info@gmail.com
  • Follow Us On :

Our aim

  • ئامانج و نەخشەڕێگای خوێندن:

١- فێرکردنی نوسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی لەگەڵ قسەکردندا.

٢-ناساندنیان بە مێژووی شارستانیەت و سەرهەڵدانی ژیان لە خاکی کوردستانی گەورەدا سەرڕاستکراو لە ڕێگای پڕۆگرامی تایبەت و ئامادەکردنیان.

٣- نەخشاندن و ناساندنی  جوگرافیاو سروشتی کوردستان  لە هزری منداڵاندا.

 ٤-هەوڵدان بۆ ئاشنای پێدانیان دەربارەی  ئاین و پەروەردەی نەتەوەی و ئاینی.

٥-ناساندنی خود و پەروەردە کردنیان ئاشنای پێدانی ژیانی خێزانی کورد  لەڕێگای سیمینارو بابەتی جیاوازەوە.

٦-خۆش ویستکردنی جل و بەرگی کوردی لەبەرکردنیان لە بۆنەو بابەتە جیاوازەکاندا کە ئەنجام دەدرێت لە خوێندنگەدا.

٧-شکاندنی شەرم و گۆشەگیری و تەنهای بە بەژداری پێکردنیان لە خوێندنگەی نەورۆزدا.

٨-نزیک بوونەوە لە بابەتە فیکری و زهنییە جیاوازەکان و گەشەکردنی ڕۆحی و مێشکی و ڕەفتای وەک کوردێک.

٩-هاندان بۆ پەرتووک خوێندنەوەی کوردی و نوسینی چیرۆک و شعر، داستان ،……..هیتد.

١٠-بەهێزکردنی ئاگایی بە کلتور، زمان، شێوەی ژیانکردنی قۆناغە جۆربەجۆرەکان و گۆڕانکاریەکانی سەریان.ئەمەش لەڕێی ئەو چیرۆکانەی لەدایک و باوک، مامۆستاکان و سەردانی ڕاستەوخۆی کوردستان و سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی تر دەستمان دەکەوێت.

١١-هەوڵدان بۆ گەشەکردنی ئامانجەکانیان و بونیادنان و دۆزینەوەی ئامانجەکانیان و وەگەڕخستانیان دانانی پلان بۆ داهاتوو.

١٢-پەروەردەکردنی منداڵان و هاندان و گەیاندنیان بە پۆست و دام و دەزگا حوکمییەکانی ئەم وڵاتە، کارکردن بۆ مرۆڤایەتی و کورد.

١٣-هەوڵی بنیاتنان و خستنەگەڕی پەیوەندیەکی پتەوو لەنێوان منداڵان، گەنجان و تاکی کوردستان لە بەریتانیاو لیدز بەتایبەتی بەئامانجی گەشەپێدانی لۆبیەکی وشیار، پتەوو خاوەن پرۆگرام بۆ داهاتووی کوردستان و مرۆڤایەتی ژیانی خۆیانو.

١٤- کردنەوەی خولی پێویست لە بوارە جیاوازەرکاندا.

١٥-دامەزراندنی کتێبخانەیەکی کوردی بۆ منداڵان لە قوتابخانەی نەورۆز. وە هاندانی خێزانەکان بۆ دانانی پەرتووکخانەی ناوماڵ و پەیداکردنی پەرتووکی بەسوودی کوردی لەسەر زمان و کەلتورو مێژوی کوردستان.

١٦-چاندن و پەرێپدانی گیان و مۆڕاڵی خۆبەخشی لە نێو منداڵ و گەنجانی کورد هاندانیان بە خزمەتکردنی کوردستان و کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لەرێی بەهرەو تواناکانیانەو، لە بوارەکانی ژینگەو زانست و پەنابەران و خاوەن پێداویستی تایبەت و یان ڕەخساندنی  بیرکردنەوە لە پرۆژەی بچوک و گەورە .

١٧- ناساندن و بەژداری پێکردنیان لە  گروپێکی میوزیکژەن

١٨- پاراستنی زمان، ئاین، کلتوور ، چاندی نەتەوەکەمان لە مەترسی نەمان.

١٩-ڕێنمای هۆشیارکردنەوەی منداڵانی کورد لەهەمبەر کلتوور و داب و نەریتی کوردی لە ڕێگا پەروەردەی و سیمیناری و کۆڕوو کۆبوونەوە خوێندنەوە ..هتد.

٢٠- تێگەیاندنی نەوەکانی کورد لە تاراوگە لە هەمبەر مێژوو و داب و نەریتی کوردی.

٢١- زیندوو کردنەوە و  بەرز ڕاگرتنی بۆنە ئاینی و نیشتیمانییەکان.

٢٢- ئاشناکردنیان بە ژینگەو وەرزش.

٢٣- ئەنجامدانی خولی پێویست و بەژداری پێکردنیان بەمەبەستی زیاتربەرەوپێشبردنی تواناو هاندانیان بۆ داهاتوویان.