گروپی ڕۆژهەڵات
لەم گرووپەدا وانەی (زمانی کوردی ، پەروەردە ، گفتووگۆ “وشەسازی” ، هوونەر ، سروود.. )دەخوێنن
لە ئەنجامی پێشکەشکردنی شوێنێکی سەلامەت و دڵخۆشە و پڕ چالاکی و جۆش و خڕۆش وانەی فێربوون دەگوترێتەوە کە لەم قۆناغەدا وانەکان لەسەر پڕۆگرامی ناوازەی پڕۆفیشناڵ ئەنجام دەدرێت بەڵام تەواوی وانەکان گرێدراو دەکرێن بە شێوەی یاری و هوونەرییەوە تا خوێندکارانمان بتوانن بەێوەیکی پڕ خۆشەویستی و خۆشحاڵیدا فێری وانەکان ببن .
لەم قۆناغەدا منداڵان فێری نوسین و خوێندنەوەی وشەو چەند ڕستەی دەبن.
هەروەها لە ئەنجامیهەبوونی وێنەی خوێندنەوەکان منداڵان ئاشنای زلتوور و ژیانی کوردەواری دەکرێن
هەروەها وانەی پەروەردەی لە ئاستی (ئەتەکێت و هەڵسووکەوتی ڕۆژانەدا) بابەتیان پێدەگوترێتەوە.
ئاشنای کاری هونەری و کاری دەستی دەکرێن لە ئەنجامی ئەنجامدانی کاری هوونەری لەپاش خویندنی هەر پیتێکی کوردیدا.
لە ئەنجامی ئەنجامدانی پڕۆژەی ڕیسایکلیندا(بەکارهێنانەوەدا) منداڵ هاندەدرێن کە دوربخرێنەوە لە ئامێرە ئەلیکتۆرینییەکان و خانەی مێشکییان بەهێزبکەن لە کاتی ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیەی کە بە خوێندکار دەسپێدرێت.
وانەی وشەسازی و گفتووگۆ دەکرێتە ژێرخانیکی گرنگی فێربوونی قسەکردنێکی کوردی پەتی.
گرووپی ڕۆژهەڵات
لەم گرووپەدا وانەی (زمانی کوردی ، پەروەردە ، گفتووگۆ “وشەسازی” ، هوونەر ، سروود.. )دەخوێنن
خوێندکارانی ئەم ئاستە بە هەبوونی باوەڕبەخۆبوون و ئاسوودەیەکی زۆرەوە دەتوانن بخوێنن و بنوسن. ئاستی پلان و پڕۆگرامەکانیان بەشێوەیەکی ئەکادیمی زۆر ناوازە ئەنجام دراوە کە لە ئەنجامی ئەو شێوە داڕشتنی وێنەی ناو خوێندنەوەکانی پەرتووکی زمانی کوردیدا منداڵان ئاشنای هەرچوارپارچەی کوردستان دەکرێت کە ئەمە تەنها لە ڕێگەی جل و بەرگە ئاڵاو واڵاکانی خاکی دەوڵەمەندی کوردەوە دەبێتە هۆی دەوڵەمەند کردنی دێدگاو دەروون و خەیاڵی منداڵان هەروەها تەواوی فێربوونی پیت و وشەکان بە چالاکی ەستی و هونەری ئەنجام دەدەن بە مەبەستی پراکتیزەکردنی وانەکانیان، هەروەها لەئاستی بەرەوپێشچوونی ئاستی قسەکردنێکی باشدان ، هەروەها لەم ئاستەدا خوێندکاران کە بەژداری پڕۆژەی پەرتووک خوێندنەوە دەبن دەتوانن ڕاکانی خۆیان لەسەر پەرتووکەکە بە چەند دێڕێک بنووسن کە ئەمە ئاستی بەهێزی پلان و پڕۆگرامی خوێندنگە نیشان دەدات، گەروەها لەگەڵ ئەوەشدا منداڵان وانەی پەروەردەی دەخوێنن وانەکانیان وانەی کلتووری و ئاینین کە خوێندنگە هەوڵدەدات هاوسەنگی تەواوی بابەتەکان بپارێزێت.
خوێندنگەی نەورۆز هەوڵی تەواوی خۆی داوە کە ببێتە چاودێرێکی ناوازەیە بۆ منداڵان لە هەمان کاتدا پەروەردەکردنی گەشەسەندنی فیکری، کۆمەڵایەتی، جەستەیی و ئەخلاقی هەر منداڵێک لە ژینگەیەکی دەوڵەمەند بە ئەکادیمیدا.کار لەسەر ئەوە دەکات کە منداڵەکان ببنە خاوەنی ئەم ئەرک و هەستانە
ڕاستگۆ
بەرپرسیار
گونجاو
خاوەن متمانە
ئەرێنی
بەڕێز
بەها بە کۆمەڵگاکەیان و ئەو شتانە بدەن کە گرنگییان پێدەدەن
ئاوات خواز خاوەن ئامانج
ئامادەن بۆ قۆناغی داهاتووی خوێندنیان
پەرۆش
پرسیارکەر
هەست بە بەرپرسیارێتی کردن و بوون بە خاوەنی بەشێک لە سەرکەوتن و پاراستنی جیهان
دیدگای قوتابخانەکەمان پێشکەشکردنی بەرنامەی پەروەردەیی و کلتووری و کوردەواریی زمان و هونەری سەنتەری خوێندکارە کە تەحەدای هەموو خوێندکاران دەکات بۆ ئەوەی بە بەرزترین توانای خۆیان ئەنجام بدەن.
قوتابخانەکەمان پێشەنگە لە دروست کردنی کەسایەتییەکی بەهێز خاوەن متمانە و پەیوەندی خێزانی پتەو.
قوتابخانەکەمان خوێندکاران ئامادە دەکات بۆ سەرکەوتن لە سەدەی بیست و یەکەمدا بە بەشداریکردنیان لە دەرفەتی فێربوونی توند و پەیوەندیدار کە گەشەی ئەکادیمی و جەستەیی و سۆزداری بەرەوپێش دەبات.
قوتابخانەکەمان ڕێگایەک دروست دەکات بۆ یارمەتیدانی خوێندکاران لە گەیشتن بە ئامانجە پەروەردەیی و کەسییەکانیان کە دەبێتە هۆی داهاتوویەکی پڕ لە خۆشی لەناو کۆمەڵگەی گەورەدا.
قوتابخانەکەمان لە ژینگەیەکی پڕ کلتووریدا هەوڵی ناساندی خودی خۆیان بە خوێندکارانی دەدات کە هاوکارە بۆ پاراستنی داهاتووی و دوورکەوتنەوە لە بەها نامۆ و خراپەکانی ناو کۆمەڵگە.
بەدواداچوون بۆ ڕۆشنگەری و داهێنان.
بۆ دروستکردنی ئەزموونێکی پەروەردەیی گۆڕانکاری بۆ خوێندکاران کە سەرنجی لەسەر زانیاری قووڵی دیسپلین بێت؛ شیكاری كێشه; کارامەیی سەرکردایەتی، پەیوەندیکردن و پەیوەندی کەسی؛ و تەندروستی و خۆشگوزەرانی کەسی.
لە ئەنجامی ناساندنیان بە بەها ئەخلاقییەکان وخود ناسینی خۆیان لە ڕووی پێشکەشکردنی بابەتی تایبەت بۆ ئەوەی تایبەت بێت بە پێشخستنی فێربوون و بەرزکردنەوەی ژیان،پێشخستنی لێکۆڵینەوەی زانستی، چاندنی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و داهێنەرانە، و بەرهەمهێنانی زانیاری.