گرووپی باکوور
خوێندکارانی ئەم گرووپە لەڕێگای ئەو پلان و پڕۆگرامە ناوازەیەوە توانیویەتی خوێندکاران بگەیەنیتە ئاستیک کە ئیدی خەیاڵو دەروونیان لە ئاستی مانەوەی خوێندنەوەی زمانی کوردیدا نەبێت بەڵاکوو ئیدی بابەتی ناسینەوەی کلتووری و ئەتەکیەت و پەروەردەی بە ئامانج بگرن لەڕێگای ئەو خوێندنەوانەی کە لە پەرتووکەکەدا دانراوە هەوڵدەدرێت لەو ڕیگایەوە خوێندکاران ئاشنای ویست و خواست و مێشک و ناسینی خێزانەکانیان ببن کە چۆن بیردەکەنەوە و چۆن دەژیم و چۆن بتوانن پەیوەندییەکی بەهێض بونیاد بنێن لەگەڵ خێزانەکانیاندا و گرێدراوی خێزانەکانیان ببنەوە.هەر لەم ئاستەدا هەوڵی بەهێزکردنی نوسنین داڕشتنی سەرەتای دەبن، ئاستی قسەکردن و گفتووگۆ بەوپەڕی پلان و پڕۆگرامی ناوازەوە گرنگی پێدەدرێتهەروەها تەواوی خوێندنی وانەکان بە ئەنجامدانی چالاکیوە دەبێت بەمەبەستی زیاتر پراکتیزە کردنی وانەکانیان ، هەروەها تەواوی وانەکان بەکاری هوونەری یاخود بەشێوەی یاری ئەنجام دەدرێت لەگەڵ خوێندکاراندا بە مەبەستی زیاتر چێژ بینین و دروست کردنی کەشێکی ئاسوودە بۆ خوێندکاران
هەروەها وانەی پەروەردەی گرنگی زۆر پێدەدرێت هەر وەک قۆناغەکانی دیکە بەڵام سەڕەڕای ئەوەی کە تەواوی خوێندنەوەی پەرتووکی کوردی بەسی زۆری خوێندنەوە و ڕاهێنان و چالاکی دەروونی و مێشکی پەروەردەی و زانستی و نەتەوەی و کلتوورین . لەگەڵ ئەوەشدا وانەی هونەر و سروود و چەندین بابەتی دیکە دەخوێندرێن.
ئەگەر چی وەک قۆناعەکانی دیکە گرنگی بە پەرتوود خوێندنەوە دەدرێت بەمەبەستی زیاتر وەرگرتنی زانیاری ، بەرزکردنەوەی ئاستی وشەسازی کوردی، بەرزکردنەوەی ئاستی تێگەشتن و خوێندنەوە هەروەها دروست کردنی پەیوەندییەکی بەهێزی خێزانی لەڕێگەی پلان و پڕۆگرامەکانی پەرتووک خوێندنەوە.
خوێندنگەی نەورۆز هەوڵی تەواوی خۆی داوە کە ببێتە چاودێرێکی ناوازەیە بۆ منداڵان لە هەمان کاتدا پەروەردەکردنی گەشەسەندنی فیکری، کۆمەڵایەتی، جەستەیی و ئەخلاقی هەر منداڵێک لە ژینگەیەکی دەوڵەمەند بە ئەکادیمیدا.کار لەسەر ئەوە دەکات کە منداڵەکان ببنە خاوەنی ئەم ئەرک و هەستانە
ڕاستگۆ
بەرپرسیار
گونجاو
خاوەن متمانە
ئەرێنی
بەڕێز
بەها بە کۆمەڵگاکەیان و ئەو شتانە بدەن کە گرنگییان پێدەدەن
ئاوات خواز خاوەن ئامانج
ئامادەن بۆ قۆناغی داهاتووی خوێندنیان
پەرۆش
پرسیارکەر
هەست بە بەرپرسیارێتی کردن و بوون بە خاوەنی بەشێک لە سەرکەوتن و پاراستنی جیهان
دیدگای قوتابخانەکەمان پێشکەشکردنی بەرنامەی پەروەردەیی و کلتووری و کوردەواریی زمان و هونەری سەنتەری خوێندکارە کە تەحەدای هەموو خوێندکاران دەکات بۆ ئەوەی بە بەرزترین توانای خۆیان ئەنجام بدەن.
قوتابخانەکەمان پێشەنگە لە دروست کردنی کەسایەتییەکی بەهێز خاوەن متمانە و پەیوەندی خێزانی پتەو.
قوتابخانەکەمان خوێندکاران ئامادە دەکات بۆ سەرکەوتن لە سەدەی بیست و یەکەمدا بە بەشداریکردنیان لە دەرفەتی فێربوونی توند و پەیوەندیدار کە گەشەی ئەکادیمی و جەستەیی و سۆزداری بەرەوپێش دەبات.
قوتابخانەکەمان ڕێگایەک دروست دەکات بۆ یارمەتیدانی خوێندکاران لە گەیشتن بە ئامانجە پەروەردەیی و کەسییەکانیان کە دەبێتە هۆی داهاتوویەکی پڕ لە خۆشی لەناو کۆمەڵگەی گەورەدا.
قوتابخانەکەمان لە ژینگەیەکی پڕ کلتووریدا هەوڵی ناساندی خودی خۆیان بە خوێندکارانی دەدات کە هاوکارە بۆ پاراستنی داهاتووی و دوورکەوتنەوە لە بەها نامۆ و خراپەکانی ناو کۆمەڵگە.
بەدواداچوون بۆ ڕۆشنگەری و داهێنان.
بۆ دروستکردنی ئەزموونێکی پەروەردەیی گۆڕانکاری بۆ خوێندکاران کە سەرنجی لەسەر زانیاری قووڵی دیسپلین بێت؛ شیكاری كێشه; کارامەیی سەرکردایەتی، پەیوەندیکردن و پەیوەندی کەسی؛ و تەندروستی و خۆشگوزەرانی کەسی.
لە ئەنجامی ناساندنیان بە بەها ئەخلاقییەکان وخود ناسینی خۆیان لە ڕووی پێشکەشکردنی بابەتی تایبەت بۆ ئەوەی تایبەت بێت بە پێشخستنی فێربوون و بەرزکردنەوەی ژیان،پێشخستنی لێکۆڵینەوەی زانستی، چاندنی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و داهێنەرانە، و بەرهەمهێنانی زانیاری.