School Info
Subjects
بابەتەکان
خوێندنگە خاوەنی پلان و پڕۆگرامی جیاواز و تایبەت و ناوازەیە بۆ خویندکارانی بەڵام هەر قۆناغێک پلان و پڕۆگرامی تایبەت بە خۆیان هەیەو هاوکارە لە بونیاد نانی کەسایەتی و متمانە بەخۆبوون و زانیاری پێویست لەسەر زمان و میژوو و هونەری پەروەردەی و قسەکردن و بنەماکانی ژیان کردن کە هەر یەک لەم بابەتانە ئاوێتە کراون لە بابەتی جیاوازتر و هەمە ڕەنگتر ڕێگە بە خوێندکاران دەدات کۆمەڵێک کارامەیی سەرەکی پەرەپێبدەن.
ڕۆژانی شيمە لە کاتژمێر………………………… دەرگای خوێندنگە دەکرێتەوە لە کاتژمێر ………………….. دەرگای خوێندنگە دادەخرێت هەتاوەکوو کاتژمێر ……………………….. کە کاتی وەرگرتنەوەی خوێندکارن دبێت.
کاتی دەورەکانی فێرکاری وەک ( قورئان ، دووگۆڵی هوونەر…) (٢:١٥ – ٣:١٥)
تێبینی/ دەورەکان پێویستە بە جیا داوای فۆڕمی بۆ بکرێت
پێشبینی دەکرێت هەموو خوێندکارانی خوێندنگەی نەورۆز لە 100٪ ئامادەبن
ئێمە باوەڕمان وایە کە ئامادەبوونێکی باش یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی داهاتووی منداڵەکەت بە توانای بەدەستهێنانی ئەوەی کە لە توانایاندا بێت و هەروەها هاوکارە لە بەرزکردنەوەی تەواوی زانیاری خوێندراوەکان و نزیک بونەوە لە لوتکەی سەرکەوتن پابەند بوون و تێگەشتن لە دیسپلین و خاوەن بڕیاردەری سەرکەوتوو لە داهاتوودا.
تێبینی/خوێندکار لەپاش ٥ جار نەهاتنەوەی بە بێ هۆکار لە خوێندنگە ناوی دەسڕێتەوە.
دایک و باوکی بەڕێز! گەر سەیری ئەو وانانە بکەیت کەمنداڵەکەت لەدەستی دەدات دەبێتە هۆکاری فێرکردنی پابەند نەبوون و گرنگ نەبوونی بڕیارەکانی تۆی بەڕێز و کەم فێر بوونی هەروەها بەها نەدان بە ئامانجەکانی، پابەند بوون بە خوێندنگەی نەورۆز بکە بە خاڵی فێرکردنی کۆڵنەدانی ئامانجە گەورەکانی.
چاوەڕوانییەکانی قوتابخانە:
پێویستە منداڵان هەموو ڕۆژێکی شەمە لە کاتی خۆیدا لە خوێندنگە ئامادە بن.. کە پێویستە دە خولەک پێش وادەی کاتی خوێندن پێویستە خوێندکار ئامادەبێت.دایک و باوک پێویستە پێش وادەی خۆی لەبەردەم دەرگای خوێندنگەدا ئامادەبێت دەرگای خوێندنگە، گەر هەر خێزانێک لەکاتی خۆیدا وەرنەگیرێتەوە ئەوا خێزانەکان غەرامە دەکرین بەبڕە دیاری کراوەی کە دیاری کراوە. بۆ هەر منداڵێک چارەکێ دواکەوتن بەبێ ئاگادارنەکردنەوە و نەبوونی هۆکاری گرنگ بڕی ( ٥ پێنج پاوەن) غەرامە دەکرێن.
داوا لە دایک و باوکان دەکرێت منداڵەکانیان تەنها لەکاتی ئەو پشوانەدا بەژداریی خوێندنگە نەکەن کە دیاری کراوە لە ڕۆژ ژمێری خوێندنگە کە دیاری کراون
ئامادەنەبوون تەنها لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە ڕێگەپێدراوە:
سەرجەم ناوی نەهاتوان لە پاشوەرگرتی غیابات ڕەوانەی لای بەڕێوبەر و جێگرانی بەڕێوبەر دەکرێت، ئەوانیش دڵنیا دەبنەوە ئایا لە چوارچێوەی خیابدا(نەهاتودان) بەبێ هۆکار یاخود مۆڵەتیان بۆ وەرگیراوە.
دایکان و باوکان بە زووترین کات ڕۆژێک یان لە بەیانیاندا پێش کاتژمێر ١٠ خوێندنگەی ئاگادار کردبێتەوە لە نەهاتنەوەی خوێندکار و هۆکاری نەهاتنەوەکەشی گەر کاتی چاوپێکەوتن یان نەخۆشخانە یان نەخۆشی بێت پێویستە بە وەسئەپ نامەکان بنێدرێت بۆ ژمارەی خوێندنگە ئەگەر لەپاش کاتژمێر (١٠:٢٠) پەیوەندی نەکرابێت ئەوا بە نەهاتوو هەژمار دەکرێت و غەرامە دەکرێت بە بڕی (١٠) پاوەن بۆ هەر خوێندکارێک.
ئێمە پێمان وایە لەبەرکردنی یەکپۆشی، هۆکارێکی گرنگە بۆ خوێندکار کە ئامانجی خوێندنگەو هەست بەبونی خوێندنگە بناسێنێت بە دێدگا و دەروونی خوێندکارانمان هەستی پابەند بوون و خاوەن ئامانج و، پراکتیکی و زیرەکە، ئیتۆسی کارکردنی ئەرێنی بەهێز دەکات بەرامبەر خوێندنگە. هەروەها کە لەهەمان کاتدا خەرجییەکان بۆ دایک و باوک/چاودێران کەم دەکاتەوە هۆکارە بۆ یەکسانی بینینی خۆی و کەمتر سەرقاڵبوونی بەفیڕۆدانی کات لەکاتی ئامادەبونیدا .
ئێمە پێمان وایە لەبەرکردنی یەکپۆشی، هۆکارێکی گرنگە بۆ خوێندکار کە ئامانجی خوێندنگەو هەست بەبونی خوێندنگە بناسێنێت بە دێدگا و دەروونی خوێندکارانمان هەستی پابەند بوون و خاوەن ئامانج و، پراکتیکی و زیرەکە، ئیتۆسی کارکردنی ئەرێنی بەهێز دەکات بەرامبەر خوێندنگە. هەروەها کە لەهەمان کاتدا خەرجییەکان بۆ دایک و باوک/چاودێران کەم دەکاتەوە هۆکارە بۆ یەکسانی بینینی خۆی و کەمتر سەرقاڵبوونی بەفیڕۆدانی کات لەکاتی ئامادەبونیدا .
وەک خوێندنگە باوەڕیمان بە خەڵاتکردنی خوێنداکا هەیە خەڵات و دەستخۆشی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر خوێندکاران هەیە تەنانەت دوای ژیانی قوتابخانەشیان. جگە لەوەی تەنها یادگاری و هێمای دەستکەوت و پێزانینەکانیانن دەبێتە هۆکاری دروست کردنی مێژوویەکی پڕ هێز و ئەرێنی کارامە هاندان و بەرەو پێشبردنی زیاتروو بوون بە نموونەی جوانی سەرکەوتن بۆ دەروروو بەرەکە ،کە هەوڵ و کۆشش دەکەن بۆ بەدەست هێنانی ئاستیکی باش لە هەموو ڕوویەکەوە. لە کاتێکدا خەڵات و ناساندن دەتوانێت پاڵنەرێک بێت بۆ خوێندکاران بۆ ئەوەی زۆرترین کاری خۆیان بکەن و باشترین ئەدای خۆیان دەربهێنن هەروەها دەتوانێت ئەو خەڵاتە لە یادەوەری باش و ئەرێنی بونیاد بنێ ببێتە خاڵی دەسپێک و وەچەرخان لەکاتی نائومێدییەکاندا کاتێک بیر دەکاتەوە ئەو خاوەن سوپاس و پێزانین و خەڵات بووە هەر بۆیە دەتوانێت ببێتەوە بەو کەسە دڵسۆز و سەرکەوتووەە،ئەگەر چی خوێندنگە بە ڕەفتار و وشە ئەرێنییەکان هەوڵ دەدات هەمیشە خوێندکاران خاوەن سوپاس و خەڵاتی جیاواز بن لەو بوارەو بەهرانەدا کە شاراوەن و خوێندنگە بەدەریان دەخات و دەیانکات بە هێز و مۆڕاڵ و دەسپێکی دیسپلیندانانی ژیان و بنچینەیەکی سەرکەوتوو بەهرەدار.
ئەمەش کۆمەڵێ نموونەی خەڵاتی خوێندکارانمان.
باجی نموونەی و بڕوانامەی سوپاس و پێزانین.
ئەم خەڵاتە لەسەر بنەمای هەوڵ و کۆشش و پابەند بوون و هەبوونی خوێندکاریکی گوێگر و تێکۆشەر و لێهات و بەهرەداروئەنجامدەری وانەکانی دەبێتە خاوەنی باجی و بڕوانامەی خوێندکاری نموونەی، کە چەند مانگ جارێک ئەنجام دەدرێت.
خەڵات کردن لە هەر پڕۆژەو بابەتێکی خوێندنگەدا.
خوێندکار دەبێتە خاوەنی خەڵات و بڕوانامە کاتێک هاوکاری پلان و پڕۆژەکانی خوێندگە بێت کاتێک خوێندنگە پێشنیاری دەکات پێیان و بتوانیتبە پلان و بیرۆکەی باشترەوە پڕۆژەکان بەهێزتر بکات
خەلاتی باشترین خوێنەر
خوێندنگە گرنگییەکی زۆر بە بواری خوێندنەوە دەدات بەمەبەستی ئەوەی خوێندنەوە وەک خۆراکیکی گەشەی مێشک دەبینێت کە هۆکارە بۆ فراوان کردنی دەروونی منداڵان و زیاتر گەورەکردنی دێدگاو بیرکردنەوەیان و بەرەو پێشبرنی ئەزموونیان بەم مەبەستەشەوە خوێندکاران لەسەر بنەمای باشترین خوێنەری ساڵ کە زۆرترین پەرتووکی خوێندبێتەوە و فیدباکی لەسەر پەرتووکەکان گەڕاندبێتەوە هەروەها توانای باسکردن و گێڕاندنەوەی زۆرترینی هەبێت خەڵات دەکرێت بەمەبەستی زیاتر بەردەوامی و هاندانی خوێندکارانی دیکە.
خەڵاتی باشترین پڕۆژەیی زانستی/ هونەری و پاراستنی ژینگەی ساڵ
خوێندکار لەسەرەتای ساڵدا هەتاوەک و کۆتای ساڵ دەخرێنە بەر ئامانج و پڕۆژەی جۆراو جۆر کە هاوکارە بۆ فراوان کردنی دەرون و خەیاڵ و چالاک کردنی مێشکی خوێندکاران کە بتوانن مێشک و بیر و هۆشێکی داهێنەر و توانایان هەبێت لە ئەنجام بەژداری پێکردنیان لەم پڕۆژانە وەک کاری دەستی و (ڕیسایکلین) بەکارهێنانەوە کە هاوکارە لە پاراستنی ژینگەو بەکارهینانی ئەو شتانەی کە بەکەم و هیچ دەبینرێن بەڵام ئەم دێدگایە دەگۆڕن بۆ هەبوون و داهێنان لەێێگای بەکارهێنانەوەیان لە شتوو مەکی پێویستی ڕۆژاندەدا یاخود کاری هوونەوری بەهەمان مەبەست ئەو خوێندکارەی توانای باشاترین و خاوەن زۆرترین یاخود پڕماناترین داهینان بوو دەبێتە خاوەن خەڵاتی (داهێنەر)